ژمارەی دەسبەسەرکراوان لە پیرانشار لەڕۆژێکدا بۆ چوار کەس زیادی کرد
چوارشەممە ۲۶-۰۹-۱۴۰۴   |  17-12-2025

بە ئاشکرابوونی ناونیشانی هەژار توورجی و ڕزگار خوانپایە، دوو هاوڵاتی خەڵکی پیرانشار، ژمارەی هاوڵاتیانی دەسبەسەرکراو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیم لە ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی سەرماوەزی ١٤٠٤، بۆ چوار کەس هەڵکشا.
بەپێی هەواڵەکان، ئەم دەسبەسەرکردنانە بەشێوازی تێژانە بووە. تا ئێستە زانیاری ورد سەبارەت بە شوێنی ڕاگیران، دۆخی سڵامەتی و ئەو تۆمەتانەی خراوتە پاڵیان لەبەردەست نییە.
شیاوی باسە، پێشتر هەواڵی دەسبەسەری تاهیر باپیران و سیامەند ئیسماعیلی ڕاگەیاندرابوو.