فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گیانبەختکردنی ژنێکی ٧٠ساڵ تەمەن بەهۆی گرفتی بژێوی ژیان لە جوانڕۆ
هەینی ۲۸-۰۹-۱۴۰۴   |  19-12-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی سەرماوەزی١٤٠٤، ئامینە عەزیمی هاوڵاتییەکی ٧٠ساڵ تەمەنی خەڵکی جوانڕۆ بەهۆی گوشاری قورسی بژێوی ژیان و نەتوانین لە پێنژاردنی کرێ ماڵ، لە ڕێی خۆکوژییەوە کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.

ئەم هاوڵاتییە پێشووتریش بەبۆنەی کێشەی هاوشێوەی ئابووری و بژێوی ژیان خۆکوژییەکی ناسەرکەوتووی هەبووە و لە کۆتاییدا بەهۆی گوشاری ئابووری و نەبوونی پشتیوانی کۆمەڵایەتی، گیانبەختکردنی ناوبراوی لێکەوتەوە.

پەڕگیربوونی هەژاری، هەڵکشانی بێسەروبەری تێچووی ماڵ و نەبوونی پشتیوانی کاریگەر لە بەساڵاچوان و توێژە لاوازەکان، لەبن سێبەری سیستەمی دەسەڵاتداری سەرمایەداری، ڕاستەوخۆ تراژێدیای مرۆیی و گیانلەدەستدانی هاوڵاتیانئ لێدەکەوێتەوە.