فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئازادکرانی چوار ئەندامی گرووپی ڕاگەیاندنی ئاوا میدیا دوای ١٤ ڕۆژ دەستبەسەری لە ئورمیە
هەینی ۲۸-۰۹-۱۴۰۴   |  19-12-2025

بەپێی ڕاپۆڕژەکان ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی سەرماوەزی ١٤٠٤ چوار ئەندامی گروپی ڕاگەیاندنی ئاوا میدیا بە ناوەکانی عومەر ئەحمەد، ناسراو بە ڕەسوکە، پێشکەشکاری خەڵکی قەڵادزێی هەرێمی کوردستان، مامەند حەسەنپوور، بەرهەمهێنەر و هاووڵاتیی خەڵکی نەغەدە، وێنەگری ئەم گروپە بە ناوی ئاوارە عومەر و هەروەها شۆفێری تیمەکە بە ناوی عومەر، کە پێشتر لەلایەن ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوون، دوای ١٤ ڕۆژ دەستبەسەری لە یەکێک لە دەستبەسەرگە ئەمنییەکانی ئورمیە، ئازاد کران.

شایانی باسە کە ئەم هاووڵاتییانە بەبێ هیچ هۆکارێکی یاسایی و تەنیا بە بیانووی نەبوونی مۆڵەت دەستبەسەر کرابون و لە تەواوی ماوەی دەستبەسەریدا، بە چارەنووسێکی ناڕوونەوە لە دەستبەسەرگەدا ڕاگیرابون.