دەستبەسەرکرانی سێ هاووڵاتیی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان لە میاندواو
هەینی ۲۸-۰۹-۱۴۰۴   |  19-12-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان بەرەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە ۲۷ی سەرماوەزی ١٤٠٤، هێمن ئەحمەدزادە، سالار ئوستادئەحمەدی و حەسەن ڕەمەزانی، سێ هاووڵاتیی خەڵکی گوندی «سەرچنار» سەر بە شاری میاندواو لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە بەکارھێنانی توندوتیژییەوە دەستبەسەر کران.
هەتا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکرانی ئەو سێ هاووڵاتییە و چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنیان و ئەو تۆموتانەی خراوەتە پاڵیان لەبەر دەستدا نییە.