فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

پەسندکرانی حوکمی ئێعدامی مێحراب عەبدوڵازادە لەلایەن دیوانی باڵای ڕژیم
یەکشەممە ۳۰-۰۹-۱۴۰۴   |  21-12-2025

بەپێی هەواڵەکان لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوو دا، حوکمی ئێعدامی مێحراب عەبدوڵازادە، هاوڵاتی خەڵکی ورمێ و لە دەسبەسەرکراوانی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی کە لە زیندانی ڕێژیم لە ورمێ ڕاگیراوە، لەلایەن دیوانی باڵای ڕژیم پەسند کراوە.

بەپێی زانیارییەکان، مێحراب عەبدوڵازادە بەتۆمەتی «افساد فی الارض» و بەشداری لە کوشتنی هێزێکی بەسیجی بە ئێعدام مەحکووم کرابوو؛ حوکمێک کە پێشووتر لەلایەن لقی دادگای ئینقلابەوە دەرکراوە و لە لایەن دیوانی باڵای ڕژیمەوە پشتڕاست کراوەتەوە.