
بە پێی ڕاپۆرتەکان عەزیزە مورادیان تەمەن ٥٠ ساڵ، خەڵکی ئاوایی تەنگیسەری سەر بە شاری سنە و دانیشتوویی شاری مەریوان. لە ڕۆژی دووشەممە ١ی بەفرانباری ١٤٠٤ەوە لە ناڕەزایەتی بەرامبەر بەردەوامی دەستبەسەری و دەستڕانەگەیشتنی بە خزمەتگوزاری دەرمانی پێویست، لە کانونی ئیسڵاح و تەربیەتی سنە مانی لە خواردن گرتووە.
شایانی باسە ئەم بەندکراوەیە نەخۆشی مەعیدەی هەیە و پێش دەستبەسەر کرانی پێویستی بە چاوەدێری پزیشکی بووە، بەڵام لە کاتی دەستبەسەر کرانیەوە تا ئێستا بەرپرسانی کانونی ئیسڵاح و تەربیەتی سنە هیچ هەوڵێکی کاریگەریان بۆ دەرمان یا ڕاگواستننی ئەو بۆ نەخۆشخانە ئەنجام نەداوە.
سەرچاوەکان باسی ئەوە دەکەن بارودۆخی جەستەیی ئەم بەندکراوە، لە ڕۆژانی ڕابردوودا ڕوو لە خراپیە و بەردەوامی مانگرتن و پێڕانەگەیشتنی پزیشکی دەتوانێت تەندروستنی و گیانی ئەو بخاتە مەترسیەوە.
پێویستە بگوترێ عەزیزە مورادیان بەیانی ڕۆژی دووشەممە ١٠ی سەرماوەزی ١٤٠٤، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شوێنی کارەکەی دەستبەسەر کرابوو.