فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەرزبوونەوەی ئاماری ئاوارەبووانی ئۆکراینی بۆ ١میلیون و ٣٦٠ هەزار کەس
یەکشەممە ۱۵-۱۲-۱۴۰۰   |  06-03-2022

ڕۆژی شەممە ١٤ی ڕەشەممە ڕێکخرای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کارووباری پەنابەران لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بە ئاوارەبوونی ١ میلیون ٣٦٠ هەزار هاووڵاتی ئۆکراینی بۆ وڵاتانی دراوسێی ئۆکراین و باقی وڵاتانی ئوروپایی کردووە.

شایانی باسە لە ڕۆژی هەینی ١٣ی ڕەشەممەد ئاماری ئاوارەبووان ١میلیون و ٢٥٠ هەزار کەس بوو، بەڵام لە رۆژی شەممە ١٤ی ڕەشەممەدا ، واتا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا ١٦٠ هەزار کەسی تر بەو ئامارە زیاد بووە و سەرجەم بە ١میلیون و ٣٦٠ هەزار کەس گەیشتووە.

شەڕی زلهێزەکانی سەرمایەداری لە ئۆکراین جیا لە کوشتار و ئاوارەبوون و ماڵوێرانی بۆ خەڵکی ئەو وڵاتە، هیچ بەرهەمێکی دیکەی نییە.