کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی ماسیگیرانی بەندەری جاسک
یەکشەممە ۱۵-۱۲-۱۴۰۰   |  06-03-2022
ڕۆژی یەکشەممە ١٥ی ڕەشەممە ماسیگیرانی ”بەندەری جاسک”ی سەر بە ئۆستانی هۆرمۆزگان، لە ناڕەزایەتی بە بەتاڵانبردنی ماسیەکانی ئەو دەریایە لە لایەن هەندێک لە شیرکەتە چینیەکانەوە، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد. ئەو ماسیگیرانە ژیان و گوزەرانی ڕۆژانەیان بە کاری ماسیگیری دابین دەکەن، بەڵام لەو کاتەوە کە شیرکەتە چینیەکان هاتوونە ئەم بەندەرە، بە تەواوەتی بازاڕمان تێک چوە و ماسیمان دەستناکەوێ.
جێی ئاماژەیە کە ئەو شیرکەتە چینیانە بە هاوکاری هێزی دەریایی سپای پاسداران، خەریکی تاڵانکردنی نەک تەنیا ماسییەکان، بەڵکوو باقی زیندەورەکانی ئەو دەریایەن و ئەمەش ژیگەپارێزانی ئەو ئۆستانەی نیگەران کردووە.