برینداربوونی ٥ کۆڵبەر بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆ و گیانلەدەستدانی شوفێری ئۆتۆمبێلەکە
سێشەممە ۱۷-۱۲-۱۴۰۰   |  08-03-2022
ڕۆژی دووشەممە ١٦ی ڕەشەممە، ٥ کۆڵبەری خەڵکی شاری سەلاسی باوەجانی، کە سەرنشینی ئۆتۆمبێلێک بوون، بە هۆی پێکدادان لە گەڵ کامیۆنێکی بارهەڵگر لە جادەی ”جوانڕۆ” بۆ ”پاوە” و لە نزیک گوندی ”شاهۆ” بریندار بوون و شوفێرەکە دەسبەجێ گیانی لەدەستدا.
شایانی باسە لە بەرەبەیانی هەمان ڕۆژدا و لە ڕووداوێکی هاوشێوەدا، ٦ کۆڵبەری دیکە بە هۆی ڕوداووی هاتووچۆ بریندار ببون. هەتا ئێستا ناسنامەی سەرجەم ئەو ١٢ کەسە ئاشکرا نەکراوە و لە باری تەندروستیشیان زانییاریەک بڵاوو نەکراوەتەوە.