کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی زەرەرمەندانی شیرکەتی کینگ مانی
سێشەممە ۱۷-۱۲-۱۴۰۰   |  08-03-2022
ڕۆژی سێشەممە ١٧ی ڕەشەممە، زەرەرمەندانی شیرکەتی کینگ مانی لە شاری تاران، لە ناڕەزایەتی بە بەتاڵانبردنی پووڵ و پارەیان لە لایەن بەرپرسانی ڕژیم و پێڕانەگەیشتنی ڕژیم بە داخوازییەکانیان، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕیوەبرد.
شایانی باسە زەرەرمەندانی شیرکەتی کینگ مانی چەندین ڕۆژە بەردەوام لە ناڕەزایەتییدان، بەڵام بەرپرسانی ڕژیم هیچ بایەخێکیان بە پێڕاگەیشتن بە داخوازییەکانیان و گەڕانەوەی سەرمایەکانیان نەداوە.