بە پێی هەواڵی گەیشتوو دوانیوەڕۆی رۆژی سێ شەممە ٨ی مارس رێکەوتی ١٧ی رەشەممە رێورەسمێکی شکۆدار بە بەشداری کۆمەڵێکی بەرچاو لە ژنان و پیاوانی ئازادیخواز و بەرابەری تەڵەب لە شاری نەغەدە بە رێوە چوو.
سەرەتای ئەو رێوورەسمە بە سروودی ئەنترناسیوناڵ سروودی هاوپشتی چینی کرێکار دەستی پێکرد. پاشان بۆ رێزگرتن لە یادی سەرجەم گیانبەختکردوانی رێگای ئازادی و بەرابەری، یەک دەقیقە بێدەنگی راگیرا، بێدەنگیەکە بە کۆپلە شیعرێک لە لایەن یەکێک لە بەشداربووان شکا. لە درێژەی رێو رەسمەکەدا یەکێک لە بەشدار بووان سەبارەت بە مێژووی ٨ی مارس و گرینگی خەبات و چالاکی و دەور و نەخشی ژنان لە خەباتی جەماوەری دا وتارێکی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد. ڕێوڕەسمەکە بە خوێندنەوەی سروود و شیعر و وتنەوەی درووشمی شۆڕشگێڕانی درێژەی کێشا و ڕێوڕەسمەکە لە نێو شادی و خۆشی بەشداربووان دا کۆتایی پێهات.
جێگای ئاماژەیە کە شوێنی بەڕێوە چوونی ڕێوڕەسمەکە بە شوعار وپلاکارد سەبەرەت بە ماف و داخوازیەکانی ژنان و مەحکووم کردنی هەڵاواردن و بێمافی ژنان رازابۆوە.