فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی سەرایدارانی قۆتابخانەکانی قەزوین
چوارشەممە ۱۸-۱۲-۱۴۰۰   |  09-03-2022

ڕۆژی سێشەممە ١٧ی ڕەشەممە، سەرایدارانی قۆتابخانەکانی قەزوین بەهۆی لەخوارەوەبوونی ئاستی حەقدەستەکانیان و بارودۆخی سەختی ژیان و گوزەرانیان و هەروەها نەبوونی ئەمنییەتی ئابووری لەم دۆخە ئاڵۆزەی ڕژیمدا، لە بەرامبەر ئیدارەی ئاموزش و پەروەرشی شاری قەزوین کۆبوونەوەی نارەزایەتییان بەڕێوەبرد.
شایانی باسە ئەو سەرایدارانە ڕایانگەیاند، ئێمە لەم دۆخە ئاڵۆزەی وڵاتدا کە هێلی هەژاری بە شێوەیەکی بەرچاوو زیادی کردووە، تەنیا ٣ میلیون و ٥٠٠ هەزار تمەن حەقدەست وەردەگرین و بەو بڕە پارەیە ناتوانین تەنانەت نانی سەر سفرەکانمان دابین بکەین.