برینداربوونی ٤ کرێکار و ٢ کارمەندی ڕێکخراوی ئاگرکوژێنەوە لە ئەهواز
چوارشەممە ۱۸-۱۲-۱۴۰۰   |  09-03-2022
رۆژی سێشەممە ١٧ی رەشەممە، کارخانەیەکی ئاردی غۆنچە لە شاری ئەهواز بە هۆکارێکی نادیار ئاگری گرت و بەو هۆیەوە ٤ کرێکاری ئەو کارخایەیە کە لە شوینی ئەو ڕووداوەدا سەرقاڵی کارکردن بوون، ئاگریان گرت و بریندار بوون.
شایانی باسە دوای ئەو ڕوداووە هێزەکانی ڕێکخراوی ئاگرکوژێنەوەی ئەو شارە گەیشتنە ئەو شوینە بەڵام بە هۆی نەبوونی ئیمکاناتی پێویست بۆ کووژاندنەوەی ئاگرەکە، دوو کارمەندی ئەو ڕێکخراوەش برینداربوون. لە باری تەندروستی ئەو هاووڵاتییانە زانیارییەک ئاشکرا نەکراوە.