گیانلەدەستدانی کرێکارێک بەهۆی نەبوونی ئیمەنی لەشوینی کار
پێنجشەممە ۱۹-۱۲-۱۴۰۰   |  10-03-2022
لە ماوەی رۆژانی رابردوودا کرێکارێک بەناوی “موحەممەد ڕەزا مۆرادی” لە ناوەندی پیشەسازی”چادرملو” لەشاری “ئەردەکان”، بە هۆی بەربوونەوە و کەوتنە ناو چاڵێکی ئاگر، بەداخەوە گیانی لەدەستدا. هۆکاری گیان لە دەست دانی ئەم کرێکارە نەبوونی ئیمکاناتی ئیمەنی لە شوینی کار و نەبوونی ئیمکاناتی ئاگادارکردنەوە لە پیشاندانی شوینە مەترسدارەکانی لەو ناوەندە پیشەسازیە.