زیاتر لە ٣ میلیون هاووڵاتی ئۆکراینی پێویستیان بەخواردەمەنی و یارمەتی مرۆیی هەیە
پێنجشەممە ۱۹-۱۲-۱۴۰۰   |  10-03-2022
رێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە راپۆرتێکدا ڕایگەیاند، زیاتر لە ٢میلیون هاووڵاتی ئۆکراینی بەهۆی شەڕەوە ئاوارەی وڵاتانی دراوسێی ئۆکراین و وڵاتانی دیکەی ئوروپایی بوون و لەو ڕێژە، ١میلیون و ٢٠٠ هەزار کەس ئاوارەی وڵاتی لەهستان بوون.
رێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان هەروەها ڕایگەیاند، زیاتر لە ٣ میلیون هاووڵاتی ئۆکراینی پێویستیان بە خواردەمەنی و یارمەتی مرۆیی هەیە و دەبێت کۆمەڵگای جیهانی بەزووترین کات بەهانایانەوە بچێت. بەوتەی یەکێک لە بەرپرسانی باڵای ئۆکراین، لە کاتی دەستپێکی شەڕەوە لەو وڵاتە هەتا ئێستا، زیاتر لە ١٢٠٧ هاووڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ٥٠٠٠ هەزار کەسیش بریندار بوون.