کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی کارمەندانی جەهادی کەشاوەرزی شارەکانی لۆردگان، قۆم و شاری کورد
پێنجشەممە ۱۹-۱۲-۱۴۰۰   |  10-03-2022
رۆژی پێنجشەممە ١٩ی رەشەممە، کارمەندانی جەهادی کەشاوەرزی شارەکانی لۆردگان، قۆم و شاری کورد، لە ناڕەزایەتی بە لەخوارەوەبوونی ئاستی حقوقەکانیان و بەڕێوەنەچوونی ژیان و گوزەرانیان لەم گرانی و هەڵاوسانەدا و هەروەها ناڕەزایەتی لە هەمبەر واقیعی نەبوونی ئاستی حقوقەکانیان بە پێی نرخی ئێستای کاڵا و شتومەکەکانی بازاڕ، لە بەرامبەر ئیدارەی جەهادی کەشاوەرزی شارەکانیان کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد.