غاڵب حوسەینی بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە کرا
هەینی ۲۰-۱۲-۱۴۰۰   |  11-03-2022
چالاکوانێکی کرێکاری خەڵکی شاری سنە بەناوی ” غاڵب حوسەینی” رۆژی پێنجشەممە ١٩ی رەشەممە لە پەیوەندیەکی تلفۆنیدا لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە، بۆ رۆژی شەممە ٢١ی رەشەممە بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات کرا. تا ئێستا لە هۆکاری بانگهێشت کران و تۆمەتی وەپاڵنراوی ناوبراو زانیارییەک ئاشکرا نەکراوە.
شایانی باسە ” غاڵب حوسەینی” یەکێک لە ئەندامانی کۆمیتەی هاوئاهەنگی بۆ پێکهێنانی ڕێکخراوە کرێکارییەکانە و پێشتریش چەندین جار له لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر و هەڕەشەی لێکراوبوو.