رۆژی چوارشەممە ١٨ی رەشەممە، لە نزیک شاری ”کەنگاوەر”ی سەر بە پارێزگای کرماشان، هاوولاتییەکی تەمەن ٣٤ساڵی خەڵکی شاری کامیاران بەناوی ”رەزا عەبدی” لە کاتی شوفێریدا و لەنێو ئۆتۆمبیلەکەی خۆیدا، لە لایەن هێزە چەکدارەکانی رژیم درایەبەر دەستڕێژی گولە و بەتوندی بریندار کرا.
ناوبراو ٢٤ کاتژمێر دوای ئەو روداووە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بۆ زیندانی دیزڵ ئابادی شاری کرماشان گوازراوەتەوە و هێزە ئەمنییەکان نەیانهێشتووە هیچ چارەسەرێکی پزێشکی بۆ بکرێت لە نەخۆشخانە.
شایانی باسە هێزەئەمنییەکان داوای بڕی ١میلیارد و ٢٠٠میلیون تمەنیان کردووە بۆ ئازادی کاتی ”رەزا عەبدی” و لە ئێستادا دۆخی تەندروستی ناوبراو بەهۆی بێبەری کردنی لەچارەسەری پزیشکی ناجێگیر راگەیەندراوە و هەروەها لەهۆکاری بریندار کردنی ناوبراو زانیارییەک ئاشکرا نەکراوە.