دەسبەسەرکرانی ٢٠ هاووڵاتی لە کەرەج
شەممە ۲۱-۱۲-۱۴۰۰   |  12-03-2022
رۆژی هەینی ٢٠ی رەشەممە، لە کاتی بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی یادی ”سەمەد شەعبانی” شاعیر ونووسەر لە شاری کەرەج، ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە ٢٠ کەس لە بەشداربووانی ئەو رێوڕەسمەی دەسبەسەر و بۆ ناوەندی ئەمنییەکانی ئەو شارەی گواستنەوە.
شایانی باسە ٥ کەس لەو دەسبەسەرکراوانە کە بریتیین لە، ” سەها مۆرتزایی”، ”عەلی رەزا سەقفی”، ”هاڵە سەفەرزادە” ، ”ئیلهام ساڵەحی” و”سەمانە مۆرادی”، بۆ شوینێکی نادیار راگوێزراون و هەتا ئێستا زانیارییەک لە چارەنووس و تۆمەتی وەپاڵنراویان ئاشکرا نەکراوە، بەڵام ئەو ١٥ کەسەی تر دوای چەند کاتژمێر لێپرسینەوە ئازادکراون.