فیرووز مووسالوو حوکمی ئیعدامی بە سەردا سەپا
یەکشەممە ۲۲-۱۲-۱۴۰۰   |  13-03-2022
بەندکراوێکی سیاسی کورد، خەڵکی شارۆچکەی ” کوتول”ی سەر بەپارێزگای ورمێ، بەناوی ”فیرووز مووسالوو”، لەلایەن لقی دوهەمی دادگای ورمێ بە تۆمەتی بێ بنەمای”مۆحاڕەبە” و ئەندامەتی لەگەڵ یەکێک لە هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێران حوکمی ئیعدامی بە سەردا سەپاوە.
شایانی باسە دوواین دانیشتنی دادگای ناوبراو سەرەتای مانگی ڕەشەممە بەڕێوە چووبوو و لە رۆژی دووشەممە ١٦ی رەشەممەدا ئەو حوکمە بە فەرمی لەلایەن بەرپرسانی زیندانی ورمێیەوە بە ناوبراو راگەیەندرابوو. ناوبراو لە کاتی دەسبەسەرکرانییەوە تا ئێستا لەمافی دەستپێڕاگەیشتن بەپارێزەر و مافی مەرەخەسی بێبەری بووە.