فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ژنێکی خەڵکی پیرانشار کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
یەکشەممە ۲۲-۱۲-۱۴۰۰   |  13-03-2022

ڕۆژی شەممە ٢١ی رەشەممە ، ژنێکی تەمەن ٣٥ ساڵی خەڵکی گوندی ”گردکشانە”ی پیرانشار بە ناوی ”پەرەستو ئەحمەدپوور” بە هۆی هەژاری و دەستکورتی بنەماڵەکەی و کێشەی خێزانییەوە دەستی دایە خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. ناوبراو خێزاندار و دایکی ٣ منداڵ بوو.
شایانی باسە ساڵانە خەڵکێکی زۆر لە شارەکانی ئێران بە هۆی هەژاری و دەستکورتی ئابوری و بێ هیوایی لە بەڕێوەبردنی ژیانیان، کۆتایی بە ژیانی خۆیان دێنن.