بانگهەیشت کردنی ٢٠ کەسی ترلە گوندی “نێ” لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوانەوە
سێشەممە ۲۴-۱۲-۱۴۰۰   |  15-03-2022
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەریوان لە درێژەی بانگهەیشتکردنی هاووڵاتییانی گوندی “نێ”ی مەریوان، ٢٠ هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی ئەو گوندەی لە ڕێگای پەیوەندیی تەلەفونیەوە بانگهەیشتی ناوەندە ئەمنییەتییەکانی مەریوان کردووە. شوناسی ئەو ٢٠ هەووڵاتییە ئاشکرا کراوە.
هۆکاری بانگهەیشتکردنی ئەو هاووڵاتییانە بۆ رێگریکردن لە بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی جێژنی نەورۆز لە گوندی نێ بووە. شایانی باسە هەفتەی رابردوو ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەریوان ٤١ کەسی تری هەر لەو گوندە بانگهەیشتی ناوەندە ئەمنییەتییەکانی مەریوان کردبوو هۆشداری بەڕێوەبردنی رێوڕەسمی نەورۆز پێداون .