ناڕوونی چارەنووسی خەبات شەکیبا
سێشەممە ۲۴-۱۲-۱۴۰۰   |  15-03-2022
چالاکۆانێکی کرێکاریی خەڵکی شاری سنە بەناوی خەبات شەکیبا کە رێکەوتی ٩ی رێبەندانی ئەمساڵ لە لایەن هیزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەوە لە ”بەهەشت موحەممەدی” سنە دەسبەسەر کرابوو، هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەسبەسەرکردن و شوینی راگیران و هەروەها تۆمەتی وەپاڵنرای ناوبراو ئاشکرا نەکراوە.
شایانی باسە ناڕوونی چارەنووسی ناوبراو بۆتە هۆی دڵ نیگەرانی بنەماڵە و چالاکوانانی کرێکاریی شاری سنە.