فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

راگواستنی ٣ بەندکراوی سیاسی لە زیندانی ورمێ بۆ بەندی تاکەکەسی
چوارشەممە ۲۵-۱۲-۱۴۰۰   |  16-03-2022

٣ بەندکراوی سیاسی لە زیندانی ورمێ بەناوەکانی ”کامران قاسمی”، ”شاکر بێهروز” و ” ئەمین دڵنشین” لە لایەن بەرپرسانی ئەو زیندانەوە بە بیانووی رۆشتن بۆ دانیشتنی دادگا بۆ بەندی تاکەکەسی راگوێزراون و دەگوترێت دوای گواستنەوەیان بۆ بەندی تاکەکەسی مانیان لەخواردن گرتووە.
”شاکر بێهروز” مانگی رەشەممەی ساڵی ١٣٩٧ی هەتاوی لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر و پاشان لە لایەن دادگای شاری ورمێ بە تۆمەتی ئەندامەتی لەگەڵ یەکێک لە هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانی رژیم حۆکمی ئیعدامی بەسەردا سەپا. ”کامران قاسمی”یش مانگی رەزبەری ساڵی ١٣٩٨ی هەتاوی، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر و پاشان لە لایەن دادگای شاری ورمێ بە تۆمەتی ئەندامەتی لە یەکێک لە هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانی رژیم و ”چالاکی دژی ئەمنییەتی وڵات” حوکمی ١٠ساڵ و١ رۆژ بەنکرانی بەسەرداسەپا.