دوو هاووڵاتیی خەڵکی ورمێ حوکمی بەندکرانیان بەسەرداسەپا
پێنجشەممە ۲۶-۱۲-۱۴۰۰   |  17-03-2022
دوو هاووڵاتیی بە ناوەکانی “ئەمین ئێرانیزادە” خەڵکی گوندی “قاسملوو” و شێرزاد شەوقی قاسملوو” کوڕی خالید خەڵکی گوندی “مام برایم”ی سەر بە شاری ورمێ، لەلایەن دادگای شاری ورمێ بە “تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنییەتی وڵات و ئەندامەتی لە یەکێک لە هێزە ئۆپۆسیۆنەکانی ئێران” سەرجەم بە ٥ساڵ و ٢مانگ زیندان مەحکووم کران.