فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کرێکارێکی کارخانەی سیمانی سپاهان حوکمی بەندکران و دورخرانەوەی بەسەرداسەپا
پێنجشەممە ۲۶-۱۲-۱۴۰۰   |  17-03-2022

کرێکارێکی کارخانەی سیمانی سپاهان بەناوی ”عەباس غەفاری” لەلایەن دادگای شاری ”مۆبارەکە”وە بەتۆمەتی ”پڕوپاگاندا دژی نیزام” حوکمی ١ ساڵ زیندانی تەعزیری و ٢ ساڵ دورخرانەوە بۆ شاری ”میرجاوە”ی سیستان و بەلوچستانی بەسەرداسەپا.
ئەو حوکمە ناعادڵانەیە لاکاتێکدایە کە کرێکارانی ئەو کارخانەیە لە ئەمساڵدا چەندین جار کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان لە دژی بارودۆخی سەختی ژیان و گوزەرانیان و لەخوارەوەبوونی ئاستی حەقدەستەکانیان دەربڕیوە و ئەو کرێکارەش یەکێک لەو ناڕازیانە بووە.