عێراق دیوارێکی کۆنکرێتی بە درێژایی سنوری لەگەڵ سوریادروست دەکات تا رێ لە دزەکردنی چەکدارانی داعش بگرێ
سێشەممە ۰۹-۰۱-۱۴۰۱   |  29-03-2022
عێراق بە درێژایی بەشە سنووری خۆی لەگەڵ سوریا، دیواری بەربەستی کۆنکرێتی بونیات دەنێت بۆ ڕێگریکردن لە دزەکردنی چەکدارانی داعش بۆ نێو خاکی عێراق. لەو بارەیەوە ئەفسەرێکی باڵای عێراقی رایگەیاند کە لە یەکەم قۆناغی بونیاتنانەکەدا دیوارێک بە درێژایی دوازدە کیلۆمەتر و بە بەرزی ٣ مەتر و نیو لە ناوچەی شەنگال سەر بە پارێزگای نەینەوا دروستدەکرێت.
سەرچاوەکە گوتیشی عێراق سنورێکی هاوبەشی بە درێژایی پتر لە ٦٠٠ کیلۆمەتر لەگەڵ سوریا هەیە. بەڵام دیاری نەکرد کە ئەم دیوارە بەربەستە سنورییە چەندە درێژدەبێتەوە.