بایدن دەڵێ بەردەوام دەبین لە سزادانى ڕووسیا و یارمەتیدانی ئۆکراین.
پێنجشەممە ۱۱-۰۱-۱۴۰۱   |  31-03-2022
جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمریکا پاش کۆبونەوەى لەگەڵ “لی هسین لوونگ”، سەرۆک وەزیرانى سەنگاپوور لە کۆشکى سپى، لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند: “دەمانەوێت دڵنیابینەوە لەوەى، کە ئایا ڕووسیا هیچ کارێک دەکات بە ئاڕاستەى کەمکردنەوەى هێرشەکانى بۆسەر ئۆکراین یان ن؟”
سەرۆکى ئەمریکا لە بەشێکى دیکەى قسەکانیدا باسی لەوەکرد، لەگەڵ هاوپەیمانەکانیان بەردەوام دەبن لە سزادانى ڕووسیا و یارمەتیدانى ئۆکراین.