فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دوهه‌مین رۆژی مانگرتنی سه‌راسه‌ری كریكارانی هند
هەینی ۱۲-۰۱-۱۴۰۱   |  01-04-2022

رۆژی سی شه‌ممه ٩ی خاکه‌لیوه‌ی سه‌دان كریكاری هیندی وه‌ك به‌شیك له‌مانگرتنی سه‌راسه‌ری كریكارانی هیندی به‌ په‌رچه‌می سوری یه‌كیه‌تییه‌ كریكارییه‌كان، له‌شه‌قامه‌كانی شاری دهلی پایته‌ختی ئه‌و وه‌ڵاته‌ به‌دانی دروشم له‌دژی حكومه‌تی ئه‌و وه‌ڵاته‌ ریپیوانیان كرد. جێ‌ی ئاماژه‌یە ئه‌و مانگرتنه‌ رۆژی دوشەممه‌ ده‌ستی پیكردووه‌. كریكاران رایانگه‌یاندووه‌ كه‌سیاسه‌ته‌ ئابوریه‌كانی ده‌وڵه‌تی “ناراندرا مودی” سه‌روك وه‌زیرانی هیند زیانی زۆری به‌كریكاران گه‌یاندووه‌.
ده‌یان یه‌كیه‌تی كریكاری كه‌ئه‌ومانگرتنه‌یان ریكخستووه‌ ،داوا له‌ ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌ن كه‌ هه‌مو ئه‌وكریكارانه‌ی كه‌ ناریكخراون بینه‌ ژیر چه‌تری بیمەی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی. له و‌مانگرتنه‌دا زیاتر له‌ ده‌میلیون كریكار وجوتیار به‌شدار بوون، كریكاران هه‌روه‌ها داواكارن كه‌ خسوسی سازی رابوه‌ستی وده‌وڵه‌ت ده‌سبه‌داری فروشتنی ئه‌موالی ده‌وله‌ت وبانكه‌كان به‌كه‌رتی تایبه‌ت بێ. ئەم مانگرتنه‌ دورۆژه‌ له‌سه‌ر كرتی خزمه‌ت گوزاری، بانكه‌كان، كاره‌با، هاتوچوو وریگای ئاسن کارگەری داناوە.