چین گەمارۆ دەخاتە سەر ڤیزای بەرپرسانی ئەمەریکا
هەینی ۱۲-۰۱-۱۴۰۱   |  01-04-2022
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین رایگهیاند، چین بڕیاریداوە گەمارۆ بخاتە سەر ڤیزای بەرپرسانی ئەمەریکا، ئەمەش وەکو وەڵامێک بۆ بڕیارەکەی ئەمەریکا سەبارەت بە کۆتوبەند خستنەسەر ڤیزای هەندێک لە بەرپرسانی چین.
لەم مانگەدا وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن وتی “ئەمەریکا گەمارۆ دەخاتە سەر ڤیزای هەندێک لە بەرپرسانی چین کە دەستیان هەبووە لە کردەوەی سەرکوتکاری دژی گروپە کەمینە ئایینی و نەژادییەکانی ناو چیندا”.