فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

جموجۆڵی سووپای توركیا لەناوچە سنوورییەكانی هەرێم
هەینی ۱۲-۰۱-۱۴۰۱   |  01-04-2022

بەپێی زانیارییە كان رۆژی پینج شه‌ممه ١١ی مانگی رەشەمە‌ سووپای توركیا لە سنووری برادۆست سەر بە ئیدارەی سۆران لە پارێزگەی هەولێر دەستیان بەجموجۆڵ كردووە، هێزەکانی تورکیە لە بارەگاكانیان هاتوونەدەر، گەمارۆی چەند گوندێكیان داوە، هەرچەند هیچ گرژییەك رووی نەداوە، بەڵام ترس و دڵەڕاوكێ لەنێو هاووڵاتیان و گوندنشیناندا درووستبووە. سووپای توركیا ماوەی چەند رۆژێكە جموجۆڵی لە ناوچە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان لە هەردوو پارێزگەی دهۆك و هەولێر دەستپێكردووە.
لەلایەكی دیكەوە بەپێی سەرچاوە هەرێمییەكان لە سنووری مەتینا لە پارێزگەی دهۆك لە دەڤەری بادینان سووپای توركیا جموجۆڵی هەیە و بۆردوومانی ئاسمانیش كراوە و شەڕ و پێكدادان لەنێوان گەریلاكانی پەكەكە و سووپای توركیا لە ناوچەكەدا رووی داوە. پێشتر سەرچاوەكانی نزیك لە پەكەكە بڵاویانكردبۆوە کە پلان هەیە لە ١٥ی ئاوریل هێرشی سووپای توركیا بۆ سەر بنكە و بارەگاكانی پەكەكە لە نێو هەرێمی كوردستان دەستپێبكات.