برینداربوونی سێ کۆڵبەر بە هۆی تەقەی هێزە کانی رژیم
چوارشەممە ۱۷-۰۱-۱۴۰۱   |  06-04-2022
رۆژی سێشەممە ١٦ی خاکەلێوەی ، سێ کۆڵبەری خەڵکی پاوە و سەلاسی باوەجانی بە هۆی تەقەی فیشەکی ساچمەیی لە لایەن هێزە سنوورییەکانی حکوومەتی جمهوری ئیسلامی لە سنووری نەوسوود سەر بە کرماشان بە توندی برینداربوون.
ناونیشانی یەکێک لەم کۆڵبەر بریندارانە ” ئاکۆ خودامرادی فەڕ” خەڵکی سەلاسی باوەجانی و ناونیشانی دووکۆڵبەرەکەی دیکە تا ئێستە ڕانەگەیەندراوە. جیێ ئاماژەیە ساڵانە سەدان کۆڵبەر بە هۆی تەقەی هێزەکان ئەمنییەتی و نیزامی جمهووری ئیسلامی بریندار دەبن و گیانیان لە دەس دەدەن.