فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

٩ هاووڵاتیی مەهابادی بانگهێشتی ناوەندە ئەمنییەتییەکان کران
پێنجشەممە ۱۸-۰۱-۱۴۰۱   |  07-04-2022

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، ٩ هاووڵاتی خەڵکی شاری مەهاباد بە ناوەکانی “واحید سۆفی”، “جەماڵ عەلەوی”، “ئاکۆ ئەحمەدی”، “ڕەحیم ئەحمەدی”، “ناسر ڕەوزەخوون”، “لوقمان شەنگە”، “وەیسی قادری”، “ئەمیر سوڵتانی” و “مەتین خولە”، بانگهێشتی ناوەندە ئەمنییەتییەکانی ئەو شارە کراون و لێپرسینەوەیان لەگەڵ کراوە. ئەو ٩ هاووڵاتییە لە ڕێگای پەیوەندیی تەلەفوونییەوە بەهۆی بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی نەورۆز بانگهێشتی ئیتلاعاتی سپای پاسداران و ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد کراون. ئەو هاووڵاتییانە پاش چەند کاتژمێر لێپرسینەوە بە لێوەرگرتنی بەڵێننامە، ئازاد کراون.
لەو پێوەندییەدا، ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی خاکەلێوە، ٧ هاووڵاتیی کوردی دیکە بە ناوەکانی “ڕەزا ئیسلام‌دوست”، “ئومید ئیسلام‌دوست”، “سامان ڕەسووڵ زادە”، “سەنعان ڕەسووڵ زادە”، “دیاکۆ محەممەدگەوڕی”، “هادی حەسەن‌زادە”، “ئەشکان شکاک” خەڵکی شاری “نەڵۆســی” شنۆ، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ کرابوون و لێپرسینەوەیان لەگەڵ کرابوو.