دەستبەسەركردنی سهر لە نوێی هاووڵاتێیەک لە سەقز
هەینی ۱۹-۰۱-۱۴۰۱   |  08-04-2022
رۆژی چوارشەممە ١٧ی خاکەلێوە، هاووڵاتێیک بە ناوی ”زانکۆ مەسعوودی” خەڵکی گوندی ”مەڵقەڕەنی” سەر بە شاری سەقز سەر لە نوێ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی جمهوری ئیسلامیەوە دەستبەسەر کراوەتەوە. ئەو هێزانە هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵی ناوبراو و بێ ڕێزی زۆریان پێی کردوون.
شیاوی باسە کە لە ١٤ی سەرماوەزی ساڵی رابردوو، زانکۆ مەسعوودی جارێکیتریش دەستبەسەر کرابوو و لە ڕێکەوتی ٧ی ڕەشەمەی هەمان ساڵ و پاش کۆتایی لێپرسینەوە بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملوێن تمەنی، تا کۆتایی قۆناغەکانی دادگایی ئازاد کرا. تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەر کردنی ناوبراو بلاو نەبوتەوە.