پێنج کەس لە دەستبەسەرکراوانی نەورۆزی شاری سنە ئازاد کران
هەینی ۱۹-۰۱-۱۴۰۱   |  08-04-2022
ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی خاکەلێوە پێنج کەس لە دەستبەسەرکراوانی رێووڕەسمی نەورۆزی لە شاری سنە، بە ناوەکانی ”پارسا بەهرامی” تەمەن ١٧ ساڵ، ”ئارمان سەلیمی”، ”ئومێد شێخی”، ”ئومێد ئەسەدی” و ”سامان میرەکی” ئازاد کران. جێی ئاماژەیە کە هەر کام لەو کەسانە بە دانانی بارمتەی ٦٠٠ ملوێن تمەنی و بە شێوەی کاتی تا کۆتایی هاتنی پرۆسەی دادگایی کردنەکەیان، ئازاد کراون. ئەم پێنج هاووڵاتییە لە ماوەی دەستبەسەربوونیان دا، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوه ئهشكهنجه کراون و هەروەها وەک بێ حورمەتی مووی سەریان تا شراوە.
ئەم پێنج کەسە ڕۆژی چوارشەممە ٣ی خاکەلێوە دوای بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی نەورۆز لە پارکی منداڵی سنە بۆ ئیتلاعاتی سوپای ئەو شارە بانگ کراون و دواتر دەستبەسەر کران.