تەقەی هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێران بریندارێکی لێکەوتەوە
شەممە ۲۰-۰۱-۱۴۰۱   |  09-04-2022
رۆژی چوارشەممە ١٧ی خاکەلێوە، کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی ”هانە گەرمەڵە” سەر بە شاری پاوە بە ”ناوی دیار ئەمینی” بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سنوورییەکانی كۆماری ئیسلامی ئێران بریندار بوو. هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێران بە بێ هۆشداری پێدانی پێشوەختە دهستهیهك کۆڵبەریان لە ناوچەی سنووری ”هانی گرمەڵە” کردە ئامانج و لە ئاکامی ئەم هێرشە کۆڵبەرێک برینداربوو.