یەکێتی ئەوروپا سزای نوێ بەسەر ڕووسیهدا سەپاند
شەممە ۲۰-۰۱-۱۴۰۱   |  09-04-2022
ڕۆژی هەینی ١٩ی خاکەلێوە یەکێتی ئوروپا بە فەڕمی کۆمەڵێک سزای دیکەی بە سەر ڕووسیه دا سەپاند. ئەمە پێنجەمین جارە کە یەکێتی ئوروپا لە دوای دەستپێکردنی شهری ڕووسیە و ئۆکراین سزا بەسەر مۆسکۆدا دەسەپێنێت. سزاکانیش هاوردەکردنی خەڵوز و دار و ماددە کیمیاییەکان و بەرهەمەکانی دیکەی ڕووسیا قەدەغە دەکات.
بەپێی ئەم سزایانە، بارهەڵگر و کەشتیە ڕووسیەکان ڕێگەیان پێنادرێت بێنە یەکێتی ئەوروپاوە. قەدەغەکردنی هاوردەکردنی خەڵوزی ڕووسی لە هەفتەی دووەمی مانگی هەشتەوە بەتەواوەتی جێبەجێ دەکرێت. لە ڕۆژی هەینییەوە چیتر نابێت هیچ گرێبەستێکی نوێی هاوردەکردنی خەڵوزی ڕووسی لەلایەن وڵاتانی یەکێتیەکەوە واژۆ بکرێت.