محەممەد مەهجوور و عەبدوڵای ماهجوور خەڵکی گوندی «مەلقەڕنی» سەقز تا ئێستا لە بەندی سیاسیی بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە ڕاگیراون. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار و نزیک لە بنەماڵەی مەهجوور، سەرەڕای ئەوەی کە محەممەد مەهجوور دوو مانگە لە بهندیخانهی ئیتلاعاتی سنەوە بۆ بەندی سیاسی بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گوازراوەتەوە، بەڵام ئیدارەی ئیتلاعات ئیزنی نەداوە کە دادگایی کرێ یا تا کاتی دادگایی کردنی بە بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد بکرێت.
شایانی باسە کە ڕۆژی پێنج شەممە ٢٠ی خەزەڵوەری ساڵی محهمهد مەهجوور هاوڕێ لەگەڵ عەبدوڵڵا مەهجوور کوڕە مامەکەی لەلایەن ئیتلاعاتی سەقزهوه دەستبەسەر و بۆ بهندیخانهی ئەم ناوەندە ئەمنییە لە شاری سنە گوازرانەوە. تۆمەتی وەپاڵنراوی ئەم دوو زیندانیە سیاسیە، هاوکاری کردن لە گەڵ حیزبێکی سیاسی کوردستانە. جێی ئاماژەیە کە عهبدوللا پاش ٧٠ ڕۆژ بەندکران بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ ملیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کراوە.