دەسبەسەر کراند شەش هاووڵاتی له لایه ن هێزە ئەمنییەتییەکان لە شاری شنۆ
سێشەممە ۲۳-۰۱-۱۴۰۱   |  12-04-2022
ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی خاکەلێوە، ٦ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی “ڕەزا ئیسلامدوست”، “سامان ڕەسوڵزادە”، “سەنعان ڕەسوڵزادە”، “دیاکۆ خەلیلی”، “ئەشکان شکاک” و “سینا ئاقازادە” کوڕی سلێمان خەڵکی شاری “نەلۆس”ی شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامیەوە دەسبەسەر کران. هێزە ئەمنییەتییەکان هێرشیان بردووەتە سەر ماڵی ئەو ٦ هاووڵاتییە و دەسبەسەریان کردوون وبردوویانن بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ .