بەرپرسانی بەندی ژنانی بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە لە مانگی ڕەمەزاندا تەنیا یەک ژەم خۆراک بە بەندکراوان دەدەن و ئەمەش بەندکراوانی بەرەوڕووی کێشەی جەستەیی و دەروونی کردووەتەوە. دوای هاتنی مانگی ڕەمەزان بەرپرسانی ناوەندی چاکسازی و پەروەردەی سنە کە بە بەندی ژنان ناسراوە بە لابردنی دوو ژەمی بەیانی و نیوەڕۆ لە ڕیزبەندی خۆراکی ڕۆژانە، بەندکراوانیان بەرەوڕووی کێشەی جددی کردووەتەوە.
تەنیا ژمارەیەکی کەم لە بەندکراوەکان ڕۆژوو دەگرن. سەرباری ئەمەش زۆربەی بەندکراوان کە بە ڕۆژوو نین بە ئەنقەست لەلایەن بەرپرسانی بەندیخانەوە برسی ڕادهگیرێن و لە ٢٤ کاتژمێردا تەنیا ژەمێک خۆراکیان پێ دەدەن و ئەویش لە کاتی بەربانگدایە.
جێگای باسە کە مافی خۆراک بۆ ئەو کەسانەی کە بەندکراون یەکێک لە بنەڕەتی ترین مافەکانە کە بێبەشکران لەو مافە دەتوانێت ژیانی ئەو کەسە بخاتە مەترسییەوە.