فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دواكه‌وتنی موچه‌ی كرێكارانی پرۆژه‌یی
چوارشەممە ۲۴-۰۱-۱۴۰۱   |  13-04-2022

دواكه‌وتنی موچه‌ی كرێكاران له ‌ئێران دیارده‌یه‌كه‌ كه‌ كارێگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر ژیان وبه‌رێچونیان بووه‌، پاڵاوگه‌ی ئابادان موچه‌ی مانگه‌كانی رێبه‌ندان وره‌شه‌مه‌ی ساڵی رابوردوی كرێكاره‌كانی نه‌داوه‌، به‌رێوه‌به‌رانی شیركه‌ته‌كانی سكاف، ئابادراهان واكسیربه‌فێڵ وته‌ڵه‌كه‌ و وه‌عده‌ی درۆینه‌ له‌دانی موچه‌ی كرێكاره‌كان خۆ ده‌پاریزن. له‌ژێر گۆشاری كرێكاره‌كان خاوه‌نكاره‌كان پێمل بوون موچه‌ی مانگی به‌فرانباری ساڵی رابوردویان له‌كۆتایی مانگی گۆڵان بده‌ن به‌كرێكاره‌كان، جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ ئه‌و كرێكارانه‌ موچه‌ی مانگی به‌فرانباریان له‌ كۆتایی مانگی ره‌شه‌مه‌دا وه‌رگرتووه‌ .