هه‌ڵاوسانی ئابوری بریتانیا له مانگی مارسدا
چوارشەممە ۲۴-۰۱-۱۴۰۱   |  13-04-2022
به پێی ناوه‌ندی ئاماری بریتانیا نرخی هەڵاوسان له‌مانگی مارسدا گه‌یشتۆته لە سەدا ٧ كه زۆرترین رێژه‌یه له ٣٠ ساڵی رابوردودا، رێژه‌ی هه‌ڵاوسان له مانگی مارسدا ٢،٦ لە سەد بووه. هۆی سه‌ره‌كی ئه‌و هه‌ڵاوسانه چونه‌سه‌ری به‌های وزه وسوته‌مه‌نی، كاریگه‌ری په‌تای كورونا، شه‌ری روسیه وئوكراین وگران بوونی پێداویستیه سه‌ره‌تاییه‌كانی ژیانە. ده‌وڵه‌ت بۆ وه‌ڵامدانه‌وه به‌و هه‌ڵاوسانه، به‌هره‌ی بانكی و رێژه‌ی ماڵیاتی بردوته سه‌ر. بانكی ناوه‌ندی ئینگلستان پش بینی ده‌كات كه گه‌شه‌ی ئابووری ئه‌و وه‌ڵاته كه‌م ده‌بێته‌وه، نرخی ره‌سمی گه‌شه‌ی ئابوری ئه‌و وه‌ڵاته له مانگی فورییه یەک لە سەد بووه.