لەبەردەم بیناى ناوەندی ڤیزای تورکیه لە بەغدا، ناڕەزایەتیی دژی هێرشەکانى دەوڵەتى داگیرکەرى تورکیه بۆسەر هەرێمى کوردستان، ئەنجامدرا. نیوەرۆى ئەمڕۆپێنج شهممه، نوێنەرانی کۆمیتەی ناوەندی ڕێکخستنی خۆپیشاندانەکانی عێراق، لە بەردەم بیناى ناوەندی ڤیزای تورکیه لە بەغدا، دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیە بۆسەر باشووری کوردستان، گردبوونەوەیەکی ناڕەزاییان ئەنجامدا. لە گردبوونەوەکەدا داوایانکرد، دەوڵەتی تورکیه کۆتایی بە داگیرکارییەکانى لە کوردستان بهێنێت. ڕاشیانگەیاند، گەلانی عێراق ڕەتیدەکەنەوە سەروەریی عێراق لەلایەن هێزەکانی تورکیهوە پێشێل بکرێت و هێرشی بکرێتە سەر .
لە ١٥ی ئاوریلهوه دەوڵەتی داگیرکەری تورکیه هێرشی ئاسمانیی بۆسەر ناوچەکانی زاپ، مەتینا و ئاڤاشین دەستپێکرد و لە شەوی ١٧ی ئاوریلهوە هێرشی ئاسمانیی و زەمینیی پێکەوە دەستیپێکردووە.