فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

حه‌وت كۆڵبه‌ر له‌رۆژیكدا بریندار كران
دوشەممە ۰۵-۰۲-۱۴۰۱   |  25-04-2022

لە ڕۆژێکدا لانی کەم ٧ کۆڵبەری خەڵکی شارەکانی کامیا‌ران و جوانڕۆ، لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود بریندار بوون. سێ کەس لەو کۆڵبەرانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی رژیمی ئیسلامی پێکراون. ڕۆژی پێنجشەممە ١ی گوڵان ، سێ کۆڵبەر بە ناوەکانی دانا ڕەحمەتی خەڵکی جوانڕۆ و فەرەیدوون یووزی و ڕەمەزان سابیری خەڵکی کامیا‌ران لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی كۆماری ئیسلامی بریندان كران.
هەروەها سێ کۆڵبەری دیکە بە ناوەکانی محەممەد فەخری خەڵکی جوانڕۆ، و دارا یووزی و هۆشەنگ کەریمی خەڵکی کامیا‌ران له‌كاتێكدا هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌ ته‌قه‌ی هیزه‌ سه‌ركۆتكه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی خۆیان ده‌رباز كه‌ن له‌ به‌رزاییه‌وه‌ كه‌وتنه‌ خوار وبریندار بوون. جێی ئاماژەیە کۆڵبەرێکی دیکەش بە ناوی عابید شەجەریان لە کاتی خۆده‌ربازكردندا، بریندار بوو.