كرێكاران! كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێشی كوردستان!
جه‌ماوه‌رێكی سه‌دان هه‌زار كه‌سی له ئێوه، بۆ په‌یداكردنی كار ده‌بێ ده‌ركا و ده‌رك و شاره و شار بگه‌ڕێن. رژیمی كۆماری ئیسلامی هیچ مهسئوولییهتێكی له ئاست ژیانی ئێوه و ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌كانتان نه‌گرتۆته ئه‌ستۆ. تهقالاو چنگهكڕێی ئێوه بۆ به‌ڕێچوون له رێگای ده‌ست فرۆشی و کولبه‌ری هه‌موو رۆژێ هێرشی ده‌كرێته سه‌ر. خه‌باتتان له شوێنه‌كانی كار، له كارگاكان و كارخانه‌كان و كووره‌خانه‌كان، بۆ زیادكردنی هه‌قده‌ست و ئه‌ستاندنی مافه‌كانی خۆتان له‌گه‌ڵ موقاومه‌تی قانوونی و دام و ده‌زگاكان و هێزه‌كانی رژیم به‌ره‌وڕوو ده‌بێ و له هه‌موو جێگایه‌ك ئه‌و قانوونانه و ئه‌و هێزانه به‌رانبه‌ر به ئێوه پشتی خاوه‌ن سه‌رمایه‌كان ده‌گرن. ده‌وڵه‌ت بۆ چاره‌سه‌ری هه‌موو قه‌یران و گیروگرفتێكی خۆی، هێرش ده‌كاته سه‌ر ئاستی گوزه‌ران و به‌ڕێوه‌چوونی ژیانی ئێوه. پێداویستییه‌كانی ژیانتان هه‌موو رۆژێ گران ده‌كرێ. ئیمكاناتی ژیانتان هه‌تا دێ به‌رته‌سكتر ده‌بێته‌وه. هه‌ر رۆژه ژماره‌یه‌كی زیاتر له منداڵه‌كانتان له ئیمكانی خوێندن و له دوكتۆر و ده‌رمان و بێهداشت مه‌حرووم ده‌بن.
پێكهێنانی رێكخراوی سه‌ربه‌خۆی كرێكاران بۆ دیفاعی یه‌كگرتوانه له ماف و داخوازه‌كانیان، قه‌ده‌غه كراوه و مانگرتن و خۆپیشاندان و هه‌رچه‌شنه خه‌باتێكی جه‌ماوه‌ریی كۆمه‌ڵانی بێبه‌ش و زۆرلێكراو، رێگای لێده‌گیرێ.
ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی، رۆژی كرێكار، ده‌رفه‌تێكه بۆ ئه‌وه‌ی كرێكارانی كوردستان له كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌كانیاندا ناڕه‌زایه‌تی خۆیان به‌رانبه‌ر به‌م وه‌زعییه‌ته و عه‌زمی خۆیان بۆ خه‌بات له‌پێناو داخوازییه‌كانیاندا نیشان بده‌ن. جێی خۆیه‌تی هه‌موو جه‌ماوه‌ری زه‌حمه‌تكێش و ستملێكراو و ئازادیخواز، كه ده‌سه‌ڵاتی رژیمی سه‌رمایه‌داری كۆماری ئیسلامی تووشی مه‌ینه‌ت و رۆژڕه‌شی كردوون و شه‌ریكی بێبهشییهكانی چینی كرێكار، به به‌شداری له مه‌راسمه‌كانی رۆژی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌یدا، به راگه‌یاندنی پشتیوانی خۆیان له خه‌باتی چینی كرێكار له‌پێناو ئازادی و به‌رابه‌ریدا، رێز بگرن له خه‌باتی ئینسانی عه‌داڵه‌تخواز و پێشكه‌وتووخواز دژ به هه‌ر چه‌شنه ستم و بیمافی و هه‌لاواردن بۆ به‌دیهێنانی کومهلگایهکی ئازاد و به‌رابه‌ر و دور له چه‌وسانه‌وه.
بژی ئازادی، به‌رابه‌ری، حكوومه‌تی كرێكاری
پیر‌وز بێ ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی رۆژی جیهانی چینی كرێكار
کۆمەڵە – ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران