سنە؛ کۆبوونەوەی مامۆستایان و کرێکاران لە ڕۆژی ئەوەڵی مانگی مەی
یەکشەممە ۱۱-۰۲-۱۴۰۱   |  01-05-2022
ڕۆژی یەکشەممە ١١ی گوڵان بەرابەر لەگەڵ یەکی مەی ڕۆژی جیهانیی کرێکار، کۆمەڵێک لە کرێکارانی شاری سنە و ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایان کە بەپێی بانگەوازی پێشوو دەستیان دابووە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی، ڕێزیان لە ڕۆژی کرێکار گرت.
بەشداربووان وێڕای وتنەوەی درووشمی وەک “کرێکاری زیندانی دەبێت ئازاد بکرێت”، مامۆستای زیندانی دەبێت ئازاد بکرێت”، “کرێکار، مامۆستا، یەکگرن یەکگرن”، “مامۆستا، کرێکار، یەکگرتنتان پیرۆز بێت”، خوازیاری یەکگرتوویی هەرچی زیاتری بزووتنەوەی مامۆستایان و بزووتنەوەی کرێکاران بوون.