بەردەوامی مانگرتنی کرێکارانی پرۆژەی پترۆشیمی گەچساران
یەکشەممە ۱۸-۰۲-۱۴۰۱   |  08-05-2022
ڕۆژی شەممە ١٧ی گولان کرێکارانی پرۆژەی کار لە پترۆشیمی گەچساران دەستیان دایە مانگرتنێکی ئیعترازی. داخوازی ئەم کرێکارانە جگە لە دانی حەقدەستە دوا خراوەکانیان، داوای حەقدەستی زیاتر و هەروەها بەڕێوەچوونی تەرحی (٢٠ – ١٠) واتە ١٠ رۆژ پشوو دوای ٢٠ رۆژ کار دەکەن.
ئەمە لە حالیکدایە کە لە دەستپێکی ئەم مانگرتنە لە ڕۆژی ٥ی گولانەوە بووە، و پێشتر زۆربەی خاوەنکاران و پەیمانکاران داوخوازەکانی کرێکارانیان قەبوول کرد بوو. بەڵام کریکارانی هێندیک لە شیرکەتەکان وەکوو (ئای جیی سی igc) لە پرۆژەکانی دەلۆران و ئابادان بە هۆی جێبەجێ نەبوونی خواستەکانیان دەستیان لە کار کێشایەوە.