ڕۆژی هەینی ١٦ مانگی گوڵان، ئەنجومەنی سنفی مامۆستایانی شاری مەریوان بە بڵاوکردنەوەی بانگهێشت نامهیهک ڕایگەیاندووە، بەمەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین لە بهرانبهر پێشێلكردنی مافهكانمان و دەستبەسەرکرانی دوو چالاکی سنفی موعەلیمان بە ناوەکانی ”مەسعوود نیکخواه” و ” ئەسکەندرە لوتفی”، لە ڕۆژانی ١٩ و ٢٠ی ئەم مانگەدا کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی بەڕێوە دەبەین.
لە بەشێک لەو ڕاگەیێندراوەدا هاتووە، ”هەروەک هەمووان ئاگادارین هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم و لەسەرەوەی ئەوان بەرپرسانی شاری مەریوان، کۆبوونەوەی نارەزایەتی مامۆستایان لە ڕۆژی ١١ی مانگی گوڵانیان پێ تهحهمول نهكرا و سەرەڕای سووکایەتی و پێشلكردنی مافهكانمان، دوو ئەندامی سنفی موعەلیمانی شاری مهریوانیان دەستبەسەر کرد، لهم پێوهندهدا ئەنجومەنی سنفی موعەلیمانی کوردستان لە ناڕەزایەتی بە هەڵسووکەوتی نهشیاوی هێزه ئهمنییهكانی ڕژیم، لە ڕۆژانی یەکشەممە ١٩ی مانگی گوڵان لە مەدرەسەکان مانگرتن ڕادەگەیێنین و لە ڕۆژی دووشەممەش لە بەرانبەر ئیدارەی ئامووزش و پەروەرشی ئهو شاره کۆ دەبینەوە”.