فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

مانگرتنی مۆعه‌لیمانی مه‌ریوان
دوشەممە ۱۹-۰۲-۱۴۰۱   |  09-05-2022

لەسەر بانگه‌وازی كانوونی سنفی مۆعه‌لیمانی كوردستان و مه‌ریوان، ڕۆژانی یه‌كشه‌ممه‌ و دووشه‌ممه‌ ١٨ و ١٩ی مانگی گوڵان، مۆعه‌لیمانی ئەو شارە له‌ ناڕه‌وایه‌تی به‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی دوو ئه‌ندامی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه‌ به‌ ناوه‌كانی ”ئه‌سكه‌نده‌ر لۆتفی” و ”مه‌سعوود نیكخاه” له‌ شوێنی كاره‌كانیان دەستیان دایە مانگرن.
شایانی باسە کە ڕۆژی ١١ی مانگی گوڵان، هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیم له‌ شاری مه‌ریوان هێرشیان كرده‌ سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی سه‌راسه‌ری مۆعه‌لیمانی ئه‌و شاره‌ و ئەو دوو ئه‌ندامەی كانوونی سنفی مۆعه‌لیمانی مه‌ریوانیان‌ ده‌ستبه‌سه‌ركرد. ئه‌و دوو مامۆستایە‌ ماوه‌ی هه‌شت ڕۆژه‌ مانیان له‌ خواردن گرتووه و به‌رده‌وام له‌ ژێر ئه‌شكه‌نجه و ئازاردان. كانوونی سنفی مۆعه‌لیمانی ”كوردستان – مه‌ریوان” له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ئه‌و دوو چالاكه‌ سنفیه‌ کە بێڕێزیە به‌ ته‌واوی مامۆستایان، بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژ مانگرتنی گشتی ڕاگه‌یاند.