مەحکوم کرانی لاوێک بە زیندان بە بێ ئاگاداری خۆی
سێشەممە ۲۰-۰۲-۱۴۰۱   |  10-05-2022
ڕۆژی دووشەممە ١٩ی گولان هاووڵاتێکی شاری سنە بە ناوی خالید سەیف پەناهی بە بێ ئاگاداری خۆی سزای زیندانی بەسەردا سەپێندرا و بە فەرمی پێی ڕاگەیەندرا. ناوبراو، لەلایەن دادگای ئینقلابی ئیسلامی شاری سنەوە بە تۆمەتی ئەندامەتی لە یەکیک لە حیزبە سیاسیەکانی کوردوستان سزای ٣ مانگ و ١ ڕۆژ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە.
جێی ئاماژەیە کە ناوبراو نەورۆزی ئەمساڵ بۆماوەی زیاتر لە یەک هەفتە لە ماڵی خۆیاندا بەند کرابوو.ناوەندە ئەمنییەکان پێیانیان ڕاگەیاندبوو کە مافی بەشداری کردن لە ڕێوڕەسمەکانی تایبەت بە نەورۆزیان نییە.